لە ناحیەی شۆڕشی سنووری قەزای چەمچەماڵ، موەلیدەیەکی ئەهلی تەقییەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، لەڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لەناحیەی شۆڕش گەنجێکی تەمەن 30 ساڵان گیانیلەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی تەقینەوەی موەلیدەیەکی ئەهلی بووە، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی عومەر عاسییە.