سبەینێ یەكەمین كۆنفڕانسی مید لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

یەكەمین كۆنفڕانسی مید بە چاودێری قوباد تاڵەبانی لەژێر تەوەری (دەستپێشخەری شۆڕشی داتا و چارەسەرە زیرەكەكان) بۆ گەشەپێدانی هەرێمی، لە سلێمانی سازدەكرێت.

بڕیارە سبەینێ کە دەکاتە 14ی تشرینی دووەمی 2023 وەك بەشێك لە زنجیرە چالاكییەكانی تایبەت بە ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانی، یەكەمین كۆنفڕانسی مید بۆ گەشەپێدانی هەرێمی چاودێری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەستپێبكات، كە تێیدا گفتوگۆ لەسەر رۆڵی زانستی داتا لە بڕیاردانی ستراتیژی و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا زیرەكەكان بۆ پەرەپێدانی گەشەی ئابوری بەردەوام و باشتركردنی كوالێتی ژیان دەکرێت.

ئامانجەکانی كۆنفڕانسەكە خۆی لە داڕشتنی چەند ستراتیژێك بە ئامانجی بەردەستكردنی داتا، هاندانی كلتورێك كە گرنگی بە بەكارهێنانی داتا بدات، هەروەها بەكارهێنانی چارەسەری زیرەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی گەشەپێدانی هەرێمی دەبینێتەوە، ئەمە بێجگە لەوەی كۆنفڕانسی مید وەك سەكۆیەك بۆ پیشاندانی پڕۆژە جیاوازەكان كار دەكات، كە جەخت لە رۆڵی سەرەكی بەڕێوەبردن و بەكارهێنانی كارامەیی داتا لە بوارەكانی پلاندانان، بڕیاردان و داڕشتنی سیاسەت دەكاتەوە.

لەلایەکیترەوە دەستپێشخەری شۆڕشی داتا هەوڵ دەدات توانای زانستی بخاتەڕوو بۆ پاڵنانی گۆڕانی كۆمەڵایەتی و گەشەی ئابوری بەردەوام، كە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستانی عێراق دەستپێدەكات، ئەمەش دروستكردنی مۆدێلێكە كە بتواندرێت بۆ شار و پارێزگاكانی دیكە لە سەرانسەری وڵات دووبارە بكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

دەیڤد کامیرۆن پۆستی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای پێسپێردرا

بابەتی دواتر

جەنگی نهێنی بایرن و ڕیاڵ دەستی پێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت: سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەستپێدەکاتەوە.…
Total
0
Share