رێبوار تەها: مەترسیی گەورە لەسەر ئاییندەی كورد لە كەركوك هەیە

سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، لە كەركوك مەترسیی گەورە لەسەر ئاییندەی كورد هەیە و دەشڵێت، “هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەرفەتێكە بۆ ئەوەی ناسنامەی كوردبوونی شارەكە بپارێزین”.

رێبوار تەها سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، جیاكاری لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە نێوان گەڕەكە كوردییەكان و گەڕەكانی دیكە دەكرێت و زۆرینەی پۆستەكان لە كەركوك لە كورد سەندراونەتەوە.

وتیشی، “لە كەركوك مەترسیی گەورە لەسەر ئاییندەی كورد هەیە و ئەنجومەنی پارێزگا ئەو شوێنەیە دەتوانین سەرجەم ئەو مەترسییانە دووربخەینەوە، چونكەی ئیدارەی ئێستای كەركوك كۆنترۆڵی تەواوی دەسەڵاتی شارەكەی كردووە و خزمەتی كورد لەم شارە ناكرێت”.

راشیگەیاند، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەرفەتێكە بۆ پاراستنی ناسنامەی شارەكە و كاتی ئەوەیە كورد بەشداریی هەڵبژاردن بكات و ئێمە رقمان لە هیچ كەسێك نییە و بڕوامان بە پێكەوە ژیان و هاوسەنگی هەیە، بەڵام مەترسییەكی گەورە لەسەر شاری كەركوك هەیە و كاتی ئەوە هاتووە بە دەنگدان مەترسییەكان دووربخەینەوە و شێوازی حكومڕانی بخرێتە خزمەتی سەرجەم هاوڵاتییانەوە بەبێ جیاوازی.

بابەتی پێشتر

سبەی وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

بابەتی دواتر

هەرێم كەمال ئاغا: یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە پشكی هەرێم بە رێژەی 12.67% رەوانەدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لەماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکەینەوە. دادوەر عومەر…
Total
0
Share