زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە سەبەتەی خۆراکی بێبەشدەکرێن

وەزارەتی بازرگانی عێراق زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتیی لە پێنج پارێزگا لە سوودمەندبوون لە سەبەتەی خۆراکی بێبەشدەکات بەهۆی تازەنەکردنەوەی داتاکانیان.

موسەننا جابر وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک لە پارێزگاکانی کەرکوک، موسەننا، کەربەلا، نەجەف و دهۆک بە رێژەی 98% تەواوبوون،
ئەوانەی کە ماون ئەوانەن کە نایانەوێت داتاکانیان نوێ بکەنەوە یان چوونەتە دەرەوەی وڵات.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها لە کەرخ 64 هەزار خێزان ئامادەنەبوون داتاکانیان نوێ بکەنەوە و لە کۆی ئەو پێنج پارێزگایەش یەک ملیۆن و 250 هەزار کەس ناوەکانیان لە سەبەتەی خۆراکی دووردەخرێنەوە.

بابەتی پێشتر

لە یەک مانگدا 12 بومەلەرزە لە عێراق روویانداوە

بابەتی دواتر

لە سنووری سەیدسادق دوو کەس دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 27ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
زیاتر ببینە

نرخی دراوە جیهانییەکان

نرخی دراوە جیهانییەکان بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەم، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە.…
Total
0
Share