سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتنمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە پێكراوی عێراقەوە دابەشبكرێت.
عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بە گرنگییەوە دەڕوانینە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەفتەی رابردوو كۆبوونەوەیەك لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم بەڕێوەچووە و راپۆرتێكی گشتگیریش لە هەرێمی كوردستانەوە بە دەست ئێمە گەیشتووە.
راشیگەیاند، داوامان لە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق كردووە روونكردنەوەمان لەسەر خاڵە ناكۆكەكانی نێوان هەرێم و بەغداد پێبدات.
سەرۆكی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە رێككەوتنمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە پێكراوی عێراقەوە دابەشبكرێت.