پێشمەرگەیەکی دیکەی رووداوەکەی چیای قەرەچوغ گیانیلەدەستدا.
بەیانی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەکی دیکەی شەڕەكەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی چیای قەرەچوغ بە ناوی (ساڵح زراری) فەرماندەی لیوای هەژدە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.
ئێوارهی 22ی تشرینی یەکەمی 2023، شهڕ و پێكدادان له نێوان هێزێكی یهكهی 80ی پێشمهرگه و یەكەیەكی سوپای عێراق له سنووری چیای قهرهچوغ روویدا و لە ئاكامیدا پێشمەرگەیەك گیانیلەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەشیان برینداربوون، لە ریزەكانی سوپاشدا ژمارەیەك سەرباز برینداربوون.