حه‌ج و عومره‌ی هەرێم هاوڵاتییان لە کۆتا رۆژی پڕکردنەوی فۆڕمی ناونووسین بۆ ئەنجامدانی حەج ئاگاداردەکاتەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، “رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 26ی تشرینی دووەمی 2023، كۆتارۆژی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان ده‌بێت”.
ئاماژە بەوەش دەکات، “ئه‌مساڵ رێككاره‌كانی حه‌جكردن له سعودیه پێشخراوه و هه‌موو وڵاتان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ده‌بێت به‌ر له ساڵی 2024 رێككاره‌كان ته‌واو بكه‌ن”.
باسلەوەشدەکات، “دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ناونووسین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی رێكخستنی ناوه‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ تیروپشك ده‌بێت”.
بەرێوەبەرایەتییەکە، داوا له هاوڵاتییان ده‌كات تاوه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکانی خۆیان بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و کاتە فۆرمی ناونووسینی حه‌ج به‌رده‌ست نابێت.