نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی

ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت ئەو قازانجەی رۆژی رابردوو هەیبوو لەدەستیدا.

کۆمپانیای ئاڕ بی سی کاپیتاڵ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت 74 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 90 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 57 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 78 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پێشتر ئێران داوای لە رێکخراوی ئۆپیک کردبوو کە نەوت بۆ ئیسرائیل نەنێرێت، هەرچەندە داواکەی رەتکرایەوە، بەڵام کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەبوو، لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا بڕیاریداوە سزاکانی سەر فەنزوێلا کە یەکێکە لە بەرهەمهێنەرەکانی نەوت کەمبکاتەوە ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروستکرد.

بانکی سیتی بانک ئاشکرایکردووە، ئیسرائیل رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت هاوردە دەکات، کە بەشێکی زۆری لە وڵاتانی کازاخستان و ئازەربایجانەوەیە، بەو پێیەی ئەو دوو وڵاتە هاوپەیمانی ستراتیژی ئیسرائیلن ئەستەمە بڕیار بدرێت گەمارۆی بخەنە سەر.

بابەتی پێشتر

شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت و دوو کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share