هەرێم و بەغداد بۆ پێدانی مووچە لە رێگای بانكەوە رێككەوتن

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هەرێم و بەغداد بۆ پێدانی مووچە لە رێگای بانكەوە رێككەوتوون و لەئێستاشدا لە هەرێم دەستكراوە بەو پڕۆژەیەی كە مووچە لە رێگای بانكەوە دابەشبكرێت و دەشڵێت، “ئەوەی گرنگە حكومەتی فیدراڵ پرسی مووچە لە خەرجی فیعلی جیابكاتەوە و دواتر دەتوانرێت ئەو هەنگاوە جێبەجێبكرێت”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا حكومەتی هەرێم لە رێگای پڕۆژەیەكەوە دەستیكردووە بە هەنگاوەكانی بۆ پێدانی مووچە لە رێگای بانكەوە و ئەگەر كێشەكانی هەرێم چارەسەر بكرێن دواتر مووچە لە رێگای چەند بانكێكی هەرێمەوە دابەشبكرێت بە جۆرێك كە هەموو مووچەخۆرێك هەژمارێكی بۆ بكرێتەوە و لە رێگای بانكێكەوە مووچەكەی پێبدرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەوەی گرنگە حكومەتی عێراق بابەتی مووچە لە خەرجی فیعلی جیابكاتەوە و كێشەكانی هەرێم و بەغداد كاریگەری لەسەر مووچەی مووچەخۆران نەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد پێدانی مووچە لە رێگای بانكەوە چەند رێكارێكی دەوێت، بەڵام هەرێم و بەغداد لەسەر ئەو بیرۆكەیە گەیشتوونەتە رێككەوتن كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای چەند بانكێكی هەرێمەوە بدرێت ئەو پڕۆژەیەش لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەستیپێكراوە.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیردەكات

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە بەربەستکردنی شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، “شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی مێرسی بەربەستکراوە”. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، شۆفێران…
Total
0
Share