لە چێوەی دەستپێشخەریی (لە عێراق دەخوێنم)دا زانكۆی ئەنبار خوێندكار لە 36 وڵاتی بیانییەوە وەردەگرێت.
زانكۆی ئەنبار بڵاویكردەوە، پێشوازی لە 240 خوێندكار لە 36 وڵاتی بیانی كردووە لە چێوەی دەستپێشخەریی (لە عێراق دەخوێنم)دا كە لەلایەن نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-یەوە بۆ ئەمساڵی خوێندن راگەیەندراوە.
خوێندكاران لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقاوە روویان لە زانكۆكە كردووە، 10یان خوێندكاری خوێندنی باڵان، ئەوانی دیكەیان خوێندكاری كۆلێج و بەشە جیاجیا زانستی و مرۆییەكانن، وەك ئەوەی میدیای فەرمیی عێراق لە زاری بەرپرسی میدیای زانكۆكە بڵاویكردووەتەوە.
ئاشكراشیكرد، سەرجەم پێویستییەكانی خوێندكاران دەستبەركراون لە تەواوكردنی مامەڵەی ڤیزا و مانەوە و دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوونی بێبەرامبەر بۆیان.
هەروەها خوێندكاران كۆرسی زمانی عەرەبییان بێ بەرامبەر پێدەدرێت.