وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: خوێندنگە ئەهلییەكان جمەیان دێت و حكومییەكانیش داخراون

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چیتر وەكو باوكێك پشتگیری لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە ناكات، یان ئەوەتا دەرگای خوێندنگە ئەهلییەكانیش بگرن یان دەرگای خوێندنگە حكومییەكان بكەنەوە و دەشڵێت، “ئەم دۆخە ئاوا بەردەوام نابێت و زۆربەی بێدەنگییەكان كارەساتی گەورەیان بەدواوە بووە”.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیوویەتی، “پرۆسەی خوێندن لە خراپترین دۆخیدایە، بەرپرسانی بواری پەروەردە تەنها خەمی كورسییەكانی خۆیانە و كات بەڕێدەكەن و هیچ ئیزافەیەكیان نییە بۆ سیستمی پەروەردە”.

دەشڵێت، “بایكۆت چارەسەری هیچ شتێكی نەكرد، ناكرێت بەبەرچاومانەوە منداڵی خواپێدا و بەرپرس دەوامبكەن و خوێندنگە ئەهلییەكان جمەیان بێت و خوێندنگە حكومییەكانیش داخراوبن و منداڵەكانمان بە بەرچامانەوە ببنە قوربانی بازرگانیكردن بە پڕۆسەی خوێندن بۆئەوەی خوێندنگە ئەهلییەكان پارەی زیاتر پەیدابكەن”.

هاوكات داواشدەكات، “یان ئەوەتا دەرگای خوێندنگە ئەهلییەكانیش بگرن یان دەرگای خوێندنگە حكومییەكان بكەنەوە، چیتر وەكو باوكێك لەژێر ناوی هەر بیانوویەكدا بێت پشتگیری بایكۆتی مامۆستایان ناكەم و پێویستە هەمولایەك هەڵوێستی هەبێت و حكومەت ئەم بێمنەتییە بەرامبەر بە مووچەخۆرەكانی خۆی كۆتایی پێبهێنێت”.

بابەتی پێشتر

مەسعود حەیدەر: بەغداد ناتوانێت راستەوخۆ مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت

بابەتی دواتر

سبەینێ پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنووری ڕانیە دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە ئاسان نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە لەرووی پراکتیکییەوە ئاسان نییە. د. نەرمین…
Total
0
Share