عەبدولحەكیم خەسرەو: حكومەتی هەرێم داوادەكات مووچە لە كێشە سیاسییەكان جیابكرێتەوە

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت، ساڵانە وردبینی بۆ لیستی مووچەخۆران و دەكرێت دەشڵێت، “حكومەتی هەرێم داوادەكات مووچە لە كێشە سیاسییەكان جیابكرێتەوە”.

عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەپێی یاسای بودجە 681 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی كوردستان هەن و یەك ملیۆن و 200 هەزار مووچەخۆرمان هەیە كە پێكدێت لە فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێریی كۆمەڵایەتی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و لە ئێستاشدا هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و عێراق وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا دەكەن.

راشیگەیاند، لەو وردبینییەدا هیچ مووچەخۆرێكی هەرێم زەرەرمەند نابێت، چونكە ساڵی رابردووش وردبینی كراوە و هیچ گرفتێك لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە.

بابەتی پێشتر

دارایی دوو رێگا بۆ چارەسەری كێشەی مووچە و بودجە دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەبەستێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ خولی دووەمی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكاتەوە و هەمان ئەو…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share