سودانی سەردانی روسیا دەكات

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

بڕیارە سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی بگاتە روسیا و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

نوسینگەی رۆژنامەوانیی كرملین بڵاویكردەوە، سبەی سێشەممە ڤلادیمێر پوتین لە كرملین لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە پوتین و سودانی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەپێدانی هەماهەنگیی روسیا-عێراق تاوتوێدەكەن.

بەپێی میدیا ناوخۆییەكانی عێراق هەردوو وڵات گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی لە هەردوو بواری ئابوری و سیاسیدا دەكەن.

بابەتی پێشتر

بەشداریکردنی مێسی مسۆگەرنییە

بابەتی دواتر

پلەدارێكی سەربازیی كورد لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share