یەكێتی ئەوروپا ڕێككەوتنی بازرگانی پاش بڕێكستی پەسەندكرد

بڕیاریشە پەرلەمانی بەریتانیا ڕێككەوتنەكە پەسەندبكات

هەر 17 ئەندامەكەی یەكێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە 28ی كانونی یەكەم گڵۆپی سەوزیان هەڵكرد بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی بازرگانی نوێ لەگەڵ بەریتانیا، بەپێی دەرچوونی شانشینی یەكگرتوو لە یەكێتییەكە كە ناودەبرێت بە (برێكست) لە 1ی كانونی دووەم.

حكومەتی بەریتانیا و یەكێتی ئەوروپا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 26ی كانونی یەكەم ڕێككەوتنە مێژووییەكەیان خستەڕوو كە پەیوەندییەكانی نێوانیان پاش دەرچوونی شانشینی یەكگرتوو لە یەكێتییەكە دیاریدەكات، تیاشیدا وردەكاری هەموو ئەو پرسانە هەیە كە هەردوولا لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا تاوتوێیانكرد.

ئەم دەقە لە 1246 لاپەڕە پێكدێت و تیایدا تایبەتمەندی هێڵەكان دەربارەی شێوازی یەكلاكردنەوەی ململانێكان سەبارەت بە بازرگانی و پرسی ڕاوی دەریایی هەستیار لەخۆدەگرێت كە یەكێك لە خاڵە ناكۆكییە سەرەكییەكانی وتوێژەكان بوو، بەپێی فرانس پرێس.

بڕیاریشە پەرلەمانی بەریتانیا ڕێككەوتنەكە پەسەندبكات، بەمەش بەشێوەیەكی كاتی لە یەكێتی ئەوروپا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە تا دەنگدانی پەرلەمانی ئەوروپا كە پێشبینی دەكرێت لە مانگی داهاتوودا بێت، بەمەش دەبێتە جێگرەوەی ڕێككەوتنی بازرگانی كاتی نێوان هەردوولا كە پێنجشەممەی داهاتوو كارپێكردنی كۆتایی دێت.

بەپێی ڕێككەوتنەكە هیچ جۆرە ڕەسم و پشكێك لەسەر سەرجەم بەرهەمە بەریتانی و ئەوروپییەكان نابێت كە هەردوولا ئاڵوگۆڕی دەكەن.

هەروەها هەناردەكانی بەریتانیا لەژێر پێوەرە تەندروستی و سەلامەتییەكاندا دەمێنێتەوە كە یەكێتی ئەوروپا دیاریدەكات.

بابەتی پێشتر

لەمساڵدا زیاتر لە 555 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیراوە

بابەتی دواتر

تورکیا لە لێواری تەقینەوەدایە و ئەردۆغان ڕوبەڕووی 'کاتە شەرمەزارکەرەکان' دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاوچی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ‌ زۆر به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات

ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا”ئۆمیكرۆن”، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌…
Total
0
Share