عیماد ئەحمەد: یەكێتی لە پێناوی خەڵك دروستبووە و لە پێناوی خەڵكیشدا خەبات دەكات

عیماد ئەحمەد ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەی بوو رایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی بەردەوامە و ئەندامانی كۆنگرە ئازادانە بیروبۆچوونی خۆیان دەخەنەڕوو.

ئاشكراشیكرد، زۆرینەی ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆ پەسەندكراوە و ئەمشەویش بەردەوامدەبین و بە رۆحیەتێكی یەكگرتووانە ئەندامانی كۆنگرە سەرنج و تێبینییەكانی خۆیان دەخەنەڕوو.

عیماد ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یەكێتی لە پێناوی خەڵك دروستبووە و لە پێناوی خەڵكیشدا خەبات دەكات و بەمەش دەتوانین خزمەتێكی باشی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەین.

بابەتی پێشتر

هەردوو مانچستەرەکە شکستیان هێنا

بابەتی دواتر

كارەكانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بۆ سبەینێ هەڵگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share