شاڵاو عەلی عەسکەری وردەکاریی کارەکانی ئەمڕۆی کۆنگرە ئاشکرادەکات

شاڵاو عەلی عەسکەری ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کارەکەکانی کۆنگرەدا گفتوگۆی چڕکران، کەمێکی دیکە کۆمسیۆنی پەیڕەو خاڵ بە خاڵ پەیڕەوەکە دەخەنە روو و دەنگی لەسەردەدرێت.

شاڵاو عەلی عەسکەری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ بڕیار بوو کاتژمێر 9:00 کارەکانی رۆژی سێیەمی کۆنگرە دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی لیژنەی پەیڕەو کارەکانی تەواونەکردبوو بۆ کاتژمێر 2:00 دواخرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەوباوەڕەدا نیم ئەمڕۆ بتوانین کۆتایی بە کۆنگرە بهێنین و ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ: هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، “هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و…
Total
0
Share