بەرهەم مستەفا: داوادەکەین دوو مووچە بەسەریەکەوە دابەشبکرێت

ئەندامێكی سكرتارییەتی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی كە مووچەی وەزارەتی پەروەردەیە تەنها بۆ مووچە روو لە ناوەندەكانی خوێندن دەكەین و بایكۆت بەردەوامە و داوادەكەین دوو مووچە بەیەكەوە دابەشبكرێت.

بەرهەم مستەفا ئەندامی سكرتارییەتی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە 13ی 9ی 2023 ەوە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنمان كردووە و سبەی كە مووچەی وەزارەتی پەروەردەیە تەنها بۆ مووچە روو لە ناوەندەكانی خوێندن دەكەین و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەین كە پێمانوایە ئەوە تاكە رێگایە بۆ بەدەستهێنانی مافەكانمان.

راشیگەیاند، ئێمە داوای مافی مامۆستایان دەكەین و ترسمان هەیە ئەمساڵ چەند مووچەیەكی مامۆستایان بفەوتێت بۆیە داوادەكەین دوو مووچە پێكەوە دابەشبكرێت و مافی مامۆستایان و مووچەخۆران نەفەوتێت.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

لە تەقینەوەیەكدا لە پاكستان 52 كەس كوژران و دەیان كەسی دیكەش برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان لە هەموو روویەکەوە قەرەبوو بکرێنەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە (36)هه‌مين ساڵيادى مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا، رایگەیاند، ده‌بێت هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان و ته‌واوى قوربانييانى جينۆسايد و…
Total
0
Share