وەستا رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی رایدەگەیەنێت، كۆنگرەی یەكێتی 100 %سەركەوتوو دەبێت دەشڵێت، “یەكێتی لە هەموو شت گەورەترە لای من”.
راشیگەیاند، خۆم كاندید دەكەم بۆ سەركردایەتیی یەكێتی و پێویست ناكات كەناڵەكانی راگەیاندن فاڵبگرنەوە و من خۆم خانەنشینم و كەمئەندامی سەنگەرم و هەردوو قاچم لەدەستداوە هیچ بەرپرسیارێتییەكی سەربازیم نییە.
وەستا رەسوڵ جەختیكردەوە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 100% سەركەوتوو دەبێت و بۆ ژمارەی ئەندامانیش كۆنگرە بڕیاردەدات.