هێزەكانی ئاسایش بە هەماهەنگیی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا ئەمیری چەکدارە بیانییەکانی داعش دەستگیردەكەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی وورد و چاودێریی بەردەوام، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا بە هەماهەنگیی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە پارێزگای کەرکوک تیرۆریستی داواکراو (ئەبو بوخاری) دەستگیرکرد.
دەشڵێت، ناوبراو ئەمیری کەتیبەی (چەکدارە بیانیەکانی) گروپی تیرۆریستی داعش بووە.
دەزگای ئاسایش دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، هەمیشە دەستێکی پۆڵاین دەبن بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانیان، لەپێناو فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ هەرێم.