بەغداد 250 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەغداد بڕی 250 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمدا هاتووە، “کەمێک لەمەوبەر بڕی 250 ملیار دینار لە رێگای بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.

پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدابوو لەگەڵ گەیشتنی پارە لە بەغدادەوە دابەشکردنی مووچە دەستپێبکات.

تا ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری هیچ خشتەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچە رانەگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

لە "ئێستا"وە ئەنجامی زانكۆلاین وەربگرەوە

بابەتی دواتر

وادەی دابەشكردنی چەكی پارەی گەنمی جوتیاران ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share