بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری (بی ئێم دەبلیو) و (دایۆ) لەسەر رێگەی زڕگوێز – قەرەداغ، دوو کەس گیانیانلەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەرپێچیی ئۆتۆمبێلە دایۆکە.