نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ دووشەممە بەرزبووەوە، دوو پاڵنەر هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن، ئەوانیش درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانی ئۆپیک پڵەسەوە تا کۆتایی ساڵ، هەروەها ئەگەر جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی خواستی چین لەسەر نەوتی خاو.
بەیانیی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 65 سەنت و رێژەی %67 بەرزبووەوە، بەوەش نرخەکەی گەیشتە 94.57 دۆلار.
هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە بڕی 67 سەنت و رێژەی %74 بەرزبووەوە، بەوەش نرخەکەی گەیشتە 90.69 دۆلار.
نرخی نەوت ماوەی سێ هەفتەیە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، دوای ئەوەی سعودیە و روسیا کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانیان تا کۆتایی ساڵ لە چێوەی پلانەکانی گروپی “ئۆپێک+” درێژکردەوە.
شرۆڤەکارانی کۆمپانیای ANZ لە یاداشتێکدا رایانگەیاندووە، گەشەی خواست لەسەر نەوتی جیهانی بەرەو تۆمارکردنی 2.1 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا دەڕوات، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە و رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت “ئۆپیک”.