لەدوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردوو دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا، بڕیارە ئەمڕۆ ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، “کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات، لە بڕگەی دووەمدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت”.
پێشتر چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەوەندەی قسەمان لەگەڵ نوێنەرانی دیکەی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە و لە رێگەی دروستکردنی لۆبییەوە، پێیان وتووین لایەنەکانی دیکەش لەگەڵ پرۆژە یاساکەدان و هیچ لارییەکیان نییە”.