بەڵێنێكی سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە ئاشكرابوو

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، محەمەد شیاع سودانی سوورە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و دەشڵێت، “سودانی لە كۆبوونەوەكەی دوێنێدا هەڵوێستی حكومەتەكەی خستووەتەڕوو كە بەدیهێنانی ژیانێگی گونجاو و شایستەیە بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتییان لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا”.

هیشام رووكابی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیان، لە كۆبوونەوەی دوێنێی سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندی هەرێم جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان بەپێی دەستوور كراوەتەوە و هەوڵدەدرێت رێگاچارەیەكی بنەڕەتی بۆ كێشەكان بدۆزرێنەوە بە تایبەت كە كێشەی یاسایی و هونەری هەن تاوەكو جارێكی دیكە دووبارەنەبنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە ئەو كێشانەی كە هەن بە تایبەت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەربكرێن و دەبێت پرسی نەوتیش چارەسەربكرێت بە شێوەیەك كە جێگای رەزامەندی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقیش بێت.

راوێژكارەكەی سودانی دووپاتیكردەوە، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر چارەسەركردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا رێگاچارەیەكی نوێ دەدۆزرێتەوە بەو پێیەی مانەوەی ئەو كێشانە زیان بە مافی مووچەخۆران دەگەیەنێت و دەبێت فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەکانیان وەربگرن.

بابەتی پێشتر

نەوزاد شێخ كامیل: ئەمساڵ هیچ بەشەخۆراكێكی هاوڵاتییان نافەوتێت و سەرجەم مانگەكان دەدرێن

بابەتی دواتر

توركیا هەڵوێستێكی نوێی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پارێزەری مافی هاوڵاتییانە و ئەو كاتەی سنوورەكان دەبەزێندرێت هەڵوێستمان دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای ئەوەی گلەیی و سكاڵایەكی زۆری هاوڵاتییانی پێگەیشتبوو، سەردانی گەڕەكی سەرچناری…
Total
0
Share