بافڵ جەلال تاڵەبانی: فراوانكردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكان فاكتەرێكی گرنگی سەركەوتنی هەوڵەكانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە سەتام جەدعان ئەلدندح، باڵیۆزی سوریا لە عێراق.

لە دیدارەكەدا گەشەپێدانی پەیوەندیی لە مێژینەی نێوان یەكێتی، هەرێمی كوردستان و سوریا جەختیلێكرایەوە، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و بەردەوامیی هەوڵەكان بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیری گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

لەبارەی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە و هەنگاوەكانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، فراوانكردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكان فاكتەرێكی گرنگی سەركەوتنی هەوڵەكانە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی تیرۆریستان.

سەبارەت بە دۆخی سوریا و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان سەرۆك بافڵ وتی، “چارەسەری ئاشتییانەی كێشەكان و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن تەنها رێگەی چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵبوونە بەسەر ئاڵنگارییەكاندا، لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجەشدا ئێمە هاوكار و پشتیوان دەبین”.

لە بەرامبەردا باڵیۆزی سوریا لە عێراق ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی سەرۆك مام جەلال كرد لە دانانی بناغەی پەیوەندیی مێژوویی نێوان سوریا و هەرێم و رایگەیاند، هەوڵەكانی سەرۆك مام جەلال لەیادناكەین و بەڕێزەوە یادی دەكەینەوە و بێگومان دەبێت بە هەمان رێڕەوی سەرۆك مام جەلالدا هەنگاوبنێین و پەیوەندییەكانمان بەرفراوانتر و هەماهەنگییەكانمان زیاتر بكرێن.

بابەتی پێشتر

IRAQ OIL REPORT: هەرێمی کوردستان لە لێواری ئیفلاسبوون و نائارامیدایە

بابەتی دواتر

19 پێشمەرگە ژەهراویبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share