باشترین ئەو ڕاهێنەرانەی زۆرترین خاڵیان لە مێژوویاندا کۆکردووەتەوە

ڕاهێنەری ئیتاڵیی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچلۆتی لەلایەن یەکێک لە باشترین تۆڕەکانی ئاماری وەرزشییەوە بە باشترین ڕاهێنەر دەستنیشانکرا.

بەپێی کۆکراوەیەک لە داتاکانی تۆڕی تراسفێر مارکت، کە تایبەتە بە ئامارە وەرزشییەکان بەشێوەی بەکۆمەڵ و تاکە کەسی، کارلۆ ئەنچلۆتی-ی ڕاهێنەری ئیتاڵی، لە تەمەنی وەرزشییدا 706 یاری سەرپەرشتی یانەکانی کردووە، لەو ماوەیەدا 1434 خاڵی کۆکردووەتەوە.

داتاکانی “کارلیتۆ” بەرزترینە لەسەر ئاستی سەرجەم ڕاهێنەرانی سەدەی 21 و هیچ ڕاهێنەرێکی سەردەمی کۆن و نوێ نەیتوانیوە تێیپەڕێنێت.

ڕیزبەندیی ڕاهێنەران بەپێی ژمارەی خاڵە کۆکراوەکانیان لە سەدەی 21:

  1. کارلۆ ئەنچلۆتی: 706 یاری، 1434 خاڵ
  2. ئارسین ڤینگەر: 702 یاری، 1381 خاڵ
  3. جوزێ مۆرینیۆ: 561 یاری، 1194 خاڵ
  4. سێر ئەلێکس فێرگسۆن: 513 یاری، 1132 خاڵ
  5. پێپ گواردیۆلا: 453 یاری، 1093 خاڵ
  6. یۆرگن کلۆپ: 569 یاری، 1055 خاڵ
  7. ڕافائێل بینیتێز: 572 یاری، 1013 خاڵ
  8. کلود پوێل: 705 یاری، 1008 خاڵ
  9. کلاودیۆ ڕانیێری: 593 یاری، 998 خاڵ
  10. مانوێل پیلیگرینی: 550 یاری، 954 خاڵ.

بابەتی پێشتر

جوتیار عادل: هەنگاوەكانی حكومەت دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی نرخی بەنزین

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یوڤی به‌رامبه‌ر ساسولۆ دۆڕاندنی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share