پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە زیاتر لە 10 ماتۆرسكیلی دزیبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە زیاتر لە 10 ماتۆرسكیلی دزیبوو

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای‌ سكاڵای چەند هاوڵاتییەك كە ماتۆڕسكیلەكانیان لێدزرابوو، مەفرەزەكانی‌ بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، توانرا لە ماڵی تۆمەتباردا دەستبگیرێت بەسەر سێ ماتۆڕسكیلدا‌ كە تۆمەتبار (س، م، ص) لەدایكبووی 1992 كە پێشینەی‌ تاوانی‌ هەیە، دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی 443 لە یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

شەفافییەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە زیاتر لە 11 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

خورماتوو.. رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان 3 ئۆتۆمبێل 10 كەسی كردە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە چەند ژنێک کردبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لەچەند ژنێک كردبوو”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share