بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمێلێك لە نزیك سەیرانگای “كولی متكان ” لە سنووری هەڵەبجە وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆتۆمبێلێكی جۆری میستربۆشی لە نزیك سەیرانگای “كولی متكان ” لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی هاتوچۆوە وەرگەڕا و بەو هۆیەوە شۆفێرەكەی برینداربوو.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكانی هاتوچۆی ناحیەی سیروان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.