لە شارێكی ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا تەرمی چوار ئەندامی خێزانێك لەلایەن پۆلیسی شارەكەوە دۆزرانەوە و پۆلیس دەڵێت، پێدەچێت كردەوەكە لەلایەن سەرۆكی خێزانەكەوە ئەنجامدرابێت و دواتریش خۆیشی كوشتبێت.
بەپێی تۆڕی (FOX 4)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، رووداوەكە لە شاری ئالن-ی باكووری تەكساس روویداوە و خێزانەكە كە لە سەرەتای ئەم مانگەدا کچە چوار ساڵانەکەیان بەهۆی خنكانەوە، رۆژی دووشەممە ئەو رووداوەیان بەسەرهاتووە.
ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس لە زاری پۆلیسەوە دەڵێت، وەك دەردەكەوێت کوشتن و خۆکوشتنیان ئەنجامداوە و، پێدەچێت خنكانی منداڵەكە پاڵنەری رووداوەكە بێت.
خێزانەكە بریتین لە هەریەك لە (فەرمان شێروانی- باوك) و (لەیلا شێروانی- دایك) و (مەتین شێروانیی تەمەن دوو ساڵ) و (شاهین شێروانیی تەمەن 12 ساڵ).
پۆلیسی ئالن روونیكردووەتەوە، ئەوان لەلایەن ئەندامێكی خێزانەكەوە لە رووداوەكە ئاگاداركراونەتەوە دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە ماڵەوە و نەیتوانیوە دەرگاكان بكاتەوە.