هاتوچۆی هەولێر خستەكاری كامێرای تۆماركردنی تیژڕەویی لە شەقامێكی دیكەی شارەكە رادەگەیەنێت.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژی 31ی ئابەوە لەسەر رێگای شەقامی 120 مەتریی خێرا، لەو بەشەی دەکەوێتە نێوان رێگای کەرکوک بۆ رێگای موسڵ، سێ خاڵی دیكەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) دەکەوێتە کار.
ئەوەشی وت، “لە رۆژی 6ی ئەیلولەوە سزاكان لەو كامێرانەوە بە فەرمی تۆماردەكرێن”.
وتەبێژی هاتوچۆ داواش لە شۆفێران دەكات بۆ پاراستنی خۆیان و ئازیزانیان پابەندی رۆیشتن بن بەو خێراییەی دیاریکراوە.