لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە دادگای رەواندزەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ره‌واندزه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 داواكراو بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ره‌واندزه‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ تۆمه‌تبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەئێستادا تۆمەتبار(هـ، م، م لەدایكبووی 1987) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ره‌وانه‌ی‌ شوێنی داواكراو دەكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

راپرسییەک: 64% ی هاوڵاتییانی عێراق بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن

بابەتی دواتر

هۆکاری وەستانی مامەڵەکانی تایبەت بە پسووڵەی خۆراک ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share