فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا بە ژمارەیەک سەربازەوە تێکشکا

فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا کە لەناویدا نزیکەی 20 سەرباز هەبوون لە کاتی مەشقی سەربازیدا لە باکووری ئوسترالیا کەوتە خوارەوە و تێكشکا.

بەپێی تۆڕی هەواڵی ئەی بی سی، فڕۆکەکە لە جۆری V-22 Osprey بووە و توانراوە ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی رزگاربکرێن.

لە کاتێکدا رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە روویداوە کە لە مانۆڕێكی هاوبەشی سەربازیدا بووە لەگەڵ سوپای ئوسترالیا، بەڵام تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەی ئاشکرانەکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسماعیل بەقائی: لە سویسرا لەسەر هەنگاوە بنچینەییەکان ڕێککەوتین

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران ڕایگەیاند، بە سەرپەرشتیی وڵاتانی نێوەندگیر، میکانیزمێکی نوێ بۆ چاودێریکردنی کۆتاییهێنان بە شـ.ـەڕی…
Total
0
Share