ستران عەبدوڵڵا: كۆنگرە گۆڕ‌انكاری بەسەر پڕۆگرامی حزبدا دەهێنێت و سەركردایەتییەكی نوێش هەڵدەبژێرێت

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە كەركوك كە بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی ئەنجامدرا، بوێرانە بڕیاری پێنجەمین كۆنگرەی خۆی لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا دا و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش دەڵێت، “كۆنگرە گۆڕ‌انكاری بەسەر پڕۆگرامی حزبدا دەهێنێت و سەركردایەتییەكی نوێش هەڵدەبژێرێت”.

ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی رایگەیاند: “سەرۆك بافڵ لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیدا ئەو بابەتەی پێشنیار كرد و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕ‌اندەوە، ئەمساڵ كۆتایی بە ئەركی ئەندامانی سەركردایەتی دێت، هەروەها روومان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانە لە ساڵی داهاتوودا، بۆ ئەوەی كۆنگرە هاوكات نەبێت لەگەڵ هەڵبژاردنەكاندا پێویستە پێش هەڵبژاردنەكان كۆنگرە ببەسترێت و یەكێتی نایەوێت كۆنگرە دوابكەوێت و “ئەگەر بشمانەوێت كۆنگرە دوابخەین بۆ دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئەوكاتە رووبەڕ‌ووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەبینەوە و دیسان ناچار دەبین دوایبخەینەوە، ئەمەش دەمانباتەوە سەر ریتمی یەكەم كە درەنگ درەنگ كۆنگرەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكرا.

وتیشی، بۆیە پێشنیاری سەرۆك بافڵ وابوو كە پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، یەكێتی كۆنگرەی خۆی ببەستێت و بەمەش رەنگە یەكەمجاربێت لە مێژووی یەكێتی دا، نەك كۆنگرەكانی لەكاتی خۆیدا بكات، بەڵكو پێشوەخت كۆنگرە ئەنجامبدات و بە كۆی دەنگ كاتی بەستنی كۆنگرە دیاریكرا.

كێن ئەوانەی بەشداری كۆنگرە دەكەن؟

ستران عەبدوڵڵا راشیگەیاند: “هەر لەكۆبوونەوەكەی كەركوكدا كۆمسیۆنێكی باڵا بۆ كۆنگرە پێكهێنراو بەپێی پەیڕ‌ەوی ناوخۆ كاروباری پێنجەمین كۆنگرەی رێكدەخات، دواتر بە كۆی دەنگ بڕ‌یاردرا یەكێتی پێش هەڵبژاردنەكان لە رۆژی 27-9-2023 خۆی نوێ بكاتەوە”.

سەبارەت بەو هەڤاڵانەی لە پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی دا بەشداردەبن، ستران عەبدوڵڵا وتی، “ئەو هەڤاڵانەی بەشداری كۆنگرە دەكەن بریتین لە، ئەندامانی سەركردایەتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی، ئەندامانی پێشووی سەركردایەتی و ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر و پێشمەرگەكانی ساڵی 1976، بەو پێوەرانەش لە ئێستادا نزیكەی 200 كەسی جێگیر ئەندامی كۆنگرەی داهاتوون، ئەوانی دیكە بە میكانیزمێك دەبنە ئەندامی كۆنگرە كە هەڤاڵانی مەكتەبی رێكخستن و مەكتەبی هەڵبژاردن و مەڵبەندی دیراسات و ناوەندی یاسایی پێشنیاری دەكەن”.

سەركردایەتییەكی نوێ هەڵدەبژێرێت..

لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگەیاند، “لە پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی دا پێویستە بارودۆخی نوێی ناو یەكێتی و حكومڕ‌انی كوردستان و عێراق روونبكرێتەوە، هاوكات كۆنگرەیەك دەبێت كە پڕۆگرامی یەكێتی گۆڕ‌انكاری بەسەردا دێت و سەركردایەتیی نوێ تێدا هەڵدەبژێردرێت و بەپێی ئەو بەرنامەیەی كە لەناو كۆنگرە هەیە پەسەند دەكرێت، بێگومان پێویستە بەرنامەی هەر حزبێكیش رووی لە خەڵك بێت، یەكێتیش كە خۆی بە خزمەتكاری خەڵك دەزانێت و لەپێناو خزمەتی خەڵك درێژە بەخەباتی خۆی دەدات و ئاواتی بەستنی كۆنگرە لەكاتی خۆیدا دێتە دی ئەمەش لەكاتێكدایە، بەستنی كۆنگرە لەكاتی خۆیدا ئاواتێكی دێرینی جەنابی مام جەلال و دەستەی دامەزرێنەرانی یەكێتی بووە، ئەمڕ‌ۆش بەسەركردایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو ئاواتەیان دەهێنرێتە دی.

بابەتی پێشتر

هەرێم و بەغداد نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و هۆكارەكەی ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: گەرما كۆتایی هات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بە تۆمەتی كوشتنی هاوژینەكەی، پیاوێك دەستگیركرا. پۆلیسی بەغداد دەڵێت، لە رووداوێكی تەقەكردندا ژنێك كوژرا و پیاوێك كە شۆفێری…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە وڵاتێكی تەواو هاوردەكاری بەرهەمە كشتوكاڵییەكانەوە خەریكە وردە وردە بەرەو هەناردەكردن هەنگاودەنێین

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە وڵاتێكی تەواو هاوردەكاری بەرهەمە كشتوكاڵییەكانەوە، خەریكە وردە وردە بەرەو هەناردەكردن هەنگاودەنێین. لە…
Total
0
Share