نوێترین زانیاری لە بارەی ئەو منداڵەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە خانوویەکی چۆڵدا بەجێهێڵرابوو

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو منداڵەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە خانوویەکی چۆڵدا لە سلێمانی بەجێهێڵرابوو رادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە.

ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە چەند رۆژی رابردوودا دوای ئەوەی منداڵێکی ساوا لە خانوویەکی چۆڵدا دۆزرایەوە و هێنایانە بەشی ساوایانی خانەی منداڵانی بێسەرپەرشت دوێنی بە بڕیاری دادوەر رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە”.

وتیشی، “رۆژانە حاڵەتی لەم شێوەیە روودەدەن کە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە منداڵ دەبرێتە خانەکان، بەڵام دوای ئەوەی دادوەر هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات لەسەر داوای خێزانەکان رادەستیان دەکاتەوە”.

لە بارەی هەمان دۆسیەوە سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی وتی، “دادوەر بۆیە بڕیاریداوە منداڵەکە رەوانەی خانەی منداڵانی بێسەرپەرشت بکاتەوە لە کاتی رووداوەکەدا دایک و باوکی لێرە نەبوون، دوای ئەوەی دایک و باوکی هاتوون منداڵەکەیان رادەستکراوەتەوە”.

ئاشکراشی کرد، “دۆسیەکە هەر ماوە دوایین بڕیار دەکەوێتەوە لای دادوەر چ بڕیارێک لە بارەیەوە دەدات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
Total
0
Share