قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیران داوادەكات هندستان رۆڵی هەبێت لە پرۆسەی بە ئەلیكترۆنی كردنی حكومەت و راهێنان بە گەنجان و فەرمانبەرانی هەرێم.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازیکرد لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق. لە کۆبوونەوەکەدا، كە مادان گۆپاڵ کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە کونسوڵی نوێی هیندستان کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی گەشەپێدان بە بەرنامەی پەرەپێدانی تواناکان کرا، قوباد تاڵەبانی سوپاسی حکومەتی هیندستانی کرد کە لەماوەی رابردوودا لە چێوەی ئەو بەرنامەیەدا خولی راهێنانی بۆ 60 فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە وڵاتەکەیدا کردوەتەوە، هیواشی خواست گەشەی زیاتر بەم بەرنامەیە بدرێت و لە داهاتوودا ژمارەیەکی زیاتر لە فەرمانبەران بۆ راهێنان لە بواری جیاوازدا رەوانەی هیندستان بکرێن.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی حکومەت کرا. جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا، هیندستان ئەزمونێکی دەوڵەمەند و پێشکەوتووی هەیە و دەتوانێت یارمەتی کوردستان بدات. داواشیکرد پلانێکی هاوبەش دابنرێت تا گەنجانی هەرێم بۆ راهێنان لە بواری تەکنەلۆژیادا رەوانەی هیندستان بکرێن یان حکومەتی هیندستان پسپۆڕانی خۆی بنێرێتە هەرێم.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان کرا و لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند حکومەتی هەرێم پێشوازی دەکات لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی هیندستان و هەموو جۆرە کارئاسانییەکیان پێشكەش دەکات.

بابەتی پێشتر

هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە بەغداد

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر فول لایت قەدەغە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خواردنی خێرای سپێناغ داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی خواردنی خێرای سپێناغی بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە داخست. قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، “به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج…
Total
0
Share