ئەمریکا لە ساڵی 2014وە زیاتر لە 3.4 ملیار دۆلار هاوکاریی پێشکەش بە عێراق کردوە، کە یارمەتیدەر بووە بۆ کۆتاییهێنان بە ئاوارەبونی نزیکەی پێنج ملیۆن عێراقی.
ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی، “ئەمریکا گەورەترین بەخشەری هاوکاری مرۆییە لە عێراق، ئێمە لە ساڵی 2014ەوە زیاتر لە 3.4 ملیار دۆلار هاوکاریی مرۆییمان پێشکەشکردووە، ئەوەش یارمەتیدەر بووە بۆ کۆتاییهێنان بە ئاوارەبونی نزیکەی پێنج ملیۆن عێراقی”.
باڵیۆزی ئەمریکا لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەمریکا بەردەوامە لە هاوکاریکردنی نزیکەی 1.2 ملیۆن کەسەی کە لە ناوخۆدا هێشتا بە ئاوارەیی ماونەتەوە”.