سبەینێ گەورەترین یەكەی چاودێریی تایبەت بە منداڵان لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی دەكرێتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان رایدەگەیەنێت، سبەینێ گەورەترین یەكەی چاودێریی وردی تایبەت بە منداڵان لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاریی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی دەكرێتەوە.

د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە سبەینێ گەورەترین یەكەی چاودێریی وردی تایبەت بە منداڵان لەسەر ئاستی عێراق لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاریی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی بكرێتەوە.

راشیگەیاند، ئەم یەكەیە لە نزیكەی 60 كارمەند و پزیشك پێكهاتوون، نزیكەی 30 پەرستار و كارمەندی تەندروستی له ئەرکدا دەبن و بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەسەر ئەركی دارایی یەكێتی مانگانە مووچەیان بۆ خەرجدەكرێت.

بابەتی پێشتر

رێگایەكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت

بابەتی دواتر

لەبارەی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گواستنەوەی پارە روونكردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share