عەلی حەمە ساڵح: لە هەولێر دەیان هەزار شوقە و گەڕەک مەترسیی نەمانی ئاویان لەسەرە

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان مەترسیی لە نەمانی ئاوی ژێر زەوی دەدات لە هەولێر، رایدەگەیەنێت، بەهۆی پڕۆژەکانی ناو ئەو شارەوە دەیان هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بێ ئاو دەبن.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو دەڵێت، “شەو و رۆژی وا هەیە حەوت بیر لە هەولێر وشک دەبن بەهۆی ئەوەی پارێزگای هەولێر هەڵکەندنی بیر و ئەو پڕۆژانەی پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن لەبەرچاوناگرێت و بەشێکی زۆر لە ئاوی ژێر زەوی بۆ ئەو پڕۆژانە دەچێت”.

عەلی حەمە ساڵح رایگەیاندووە، “ئاستی ئاوی ژێر زەوی بۆ ئاستێکی مەترسیدار دابەزیوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان پشتگوێیانخستووە و دەیان بیر لەناو پڕۆژەکاندا لێدراوە، دوو ملیۆن مەتر سەوزایی دروستدەکەن بە پشتبەستن بە ئاوی ژێر زەوی بۆ یاریگای گۆڵف ئەمەش تەنها بۆئەوەی هەر ڤێلایەکیان 6 بۆ 10 ملیۆن دۆلار بکات”.

ئاماژە بەوەدەکات کە ماوەی حەوت ساڵە هۆشداری لە مەترسیی کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی دەدەن لەو شارە و ئێستا دەیان هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و گەڕەک لە مەترسیی بێئاوبووندان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: چه‌ندین جار بەغدادمان له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییەی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتی هەرێم چەندین جار حکومەتی فیدراڵی ئاگادارکردووه‌تەوە لەو بۆشاییە ئەمنییانه‌ى کە لە ناوچە…
زیاتر ببینە

ئەوقافی سلێمانی: ئەو ڕەخنانەی لە بەڕێوەبەری مزگەوتەکان گیراوە دوورن لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی سلێمانی وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە لە بەڕێوەبەری مزگەوتەکان گیراوە و ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share