خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ئەمشەو کاتژمێت 12 وە دەروازەکە بە ڕوی گەشتیاراندا دادەخرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی دەروازە سنورییەکە بەم ڕێنمایانە جوڵەی گەشتیاران ڕادەگیرێت:
1- ئەم شەو کاتژمێر (12 ) رێکەوتی (25/12/2020 ) دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران بە رووی گەشتیارانەوە دادەخرێت .
2- چوونی ھاولاتیاینی ھەرێمی کوردستان بۆ وەلاتی ئێران قەدەغەیە.
3 – ھاتنی ھاولاتییانی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان قەدەغەیە.
4- ئەو ھاولاتییانەی ھەرێمی کوردستان کە لە ئێران ماونەتەوە و پاشان دەگەرێنەوە لە کاتژمێر ( 8 ) بەیانی تا کو ( 6 ) ی ئێوارە دەتوانن بگەرێنەوە و بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ماوەی ( 14 ) رۆژ لە سەر خەرجییەکانی خۆیان گەرەنتین دەکرێن.
5- ھاولاتییانی ئێرانی کە لە ھەرێمی کوردستان ماونەتەوە دەتوانن بۆ وەلاتی خۆیان ئێران بگەرێنەوە.
ڕاگەیەنراوەکەی دەروازە سنورییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ” داوا لە ھەمووو ھاولاتییانی خۆشەویستی ھەرێمی کوردستان دەکەین ئەوانەی نیازی چوونی ئێرانیان ھەیە سەرەدانی دەروازەی حاجی ئۆمەران نەکەن چونکە رێگایان پێ نادرێت، و ھەروەھا ھاولاتییانی ئێرانی کە نیازی گەشت کردن بۆ ھەرێمی کوردستانیان ھەیە سەرەدانی دەروازەی حاجی ئۆمەران نەکەن چونکە رێگایان پێ نادرێت”.