بانكی رەشیدی حكومی لە عێراق پێدانی قەرزی بە هاوڵاتییان بۆ دروستكردنی پڕۆژەی بچووك زیادكرد بۆ 25 ملیۆن دینار.
بەپێ راگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، پێدانی قەرز بۆ پڕۆژەی بچووك زیادكراوە بۆ 25 ملیۆن دینار و رێژەی قازانج لەسەر قەرزەكەش 5% دەبێت بۆ ئەو كەسانەی سوودمەند دەبن.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسانەی خوازیارن دەتوانن سەردانی لقەكانی بانكەكە لە بەغدادی پایتەخت و تەواوی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بكەن.