تەرمی ژنێک لە سلێمانی دۆزرایەوە

لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی تەرمی ژنێک دۆزرایەوە کە شوێنی چەقۆ بە جەستەیەوە بووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو ژنە هاوسەرگیری کردووە و دایکی سێ منداڵە، تەرمەکەی شوێنەواری چەقۆ و سووتاوی بە جەستەیەوە بووە.

تەرمی ئەو ژنە ئێستا لە پزیشکی دادی سلێمانییە بەمەبەستی توێکاری بۆ تەرمەکەی و هاوسەرەکەشی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە دەستگیرکراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا لایەنی فەرمی هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكمان لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەیە بۆ خەڵكەكەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەغداد چاویكەوت بە حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی نەسر. لەدیدارەكەدا كە رەفعەت…
Total
0
Share