بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە

سەردانی سەرۆكی یەكێتی و شاندی یاوەری بۆلای بزوتنەوەی گۆڕان فۆتۆ: بڕیار نامق

بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكایەتیی شاندێكی یەكێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی شاندێكی یەكێتی سەردانی گردەی زەرگەتەی لە سلێمانی كرد و لەلایەن مستەفا سەید قادر و بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازی كران.

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كە لە كۆبوونەوەكەدا بەشداربوو بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەردانێكی دۆستانە بوو بۆ توندوتۆڵكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا. لەسەر هەندێك پرسی هەنوكەیی قسەو باس و گفتوگۆمان كرد، هەوڵێك بوو بۆ نزیككردنەوەی بیروڕاكان لە یەكتری.

ئەوەشی خستەڕوو، تاوتوێی بارودۆخ و ژیانی و گوزەرانی خەڵك، هەڵبژاردنەكانی عێراق و پێویستیی یەك لیستی كورد بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كرد، بەتایبەتی لە ناوچە دابڕاوەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: ئەو شۆفێرانەی لە کاتی قەرەباڵغیدا لای ڕاست یان چەپی شەقام بەکاردەهێنن سزا دەدرێن

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ناتوانین بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی، بۆ هەموو ئۆتۆمبێلێک پۆلیسێکی هاتوچۆ دابنێین. بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی…
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر به‌شداربوویه‌كی تەقینەوەكەی ناوچه‌ی سه‌دری ده‌ستگیركرد

دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەتۆمەتی بەشداربوون لە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئەم دواییەی بەغداد كەسێكیان دەستگیركردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا دژەتیرۆری…
Total
0
Share