حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 500 هەزار لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی كوردستان و بە نرخی 750 دینار دابەشدەكرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بڕی 540هەزار لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی كوردستان و یەك ملیۆن و 512 هەزار لیتری دیكەش رەوانە بكرێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو بەنزینە بە نرخی 750 دینار دابەشدەكرێت.