توێژینەوەکان: پەیوەندیی هەیە لەنێوان بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و جەڵتەی دڵ

پلەکانی گەرمای هاوین لە بەرزبوونەوەدایە بە بەردەوامی، ساڵ لە دوای ساڵ دەگاتە ئاستێکی بەرزتر بەهۆی قەیرانی گەرمبوونی جیهانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەریی لەسەر تەندروستی هەیە و دەکرێت ببێتەهۆی جەڵتەی دڵ.

لە کەشوهەوای گەرمدا جەستەت دەبێت زیاتر کار بکات بۆ ئەوەی پلەی گەرمی ناوەکی لە ئاستی ئاساییدا بمێنێتەوە و ئەمەش فشاری زیاتر دەخاتە سەر دڵ و سییەکان و گورچیلەکانت.

بەم شێوەیە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەوانەیە ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک ئەگەر کەسێک پێشتر نەخۆشیی دڵی هەبێت یان تووشی ئەو نەخۆشیانە بووبێت کە هۆکاری مەترسین بۆ جەڵتەی دڵ، وەک نەخۆشی شەکرە یان بەرزی کۆلیسترۆڵ.

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە رەنگە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهانییەوە کێشەکە گەورەتر بێت.

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری هارت جۆرناڵدا بڵاوکراوەتەوە، شیکاریی بۆ زیاتر لە 27 هەزار نەخۆش کردووە کە لە نێوان ساڵانی 1987 بۆ 2014 تووشی جەڵتەی دڵ بوون.

توێژەران جەڵتەی دڵی نەخۆشەکانیان بەراورد کردووە لەگەڵ زانیاریی کەشوهەوا، بۆیان دەرکەوتووە کە لە ساڵانی دواتری توێژینەوەکەدا زیاتر جەڵتەی دڵی پەیوەست بە گەرما روویانداوە، لە ساڵی 2001 تا 2014، کە تێکڕای پلەی گەرمی بەرزتر بووە.

گەرمایەکی زۆر بەرز دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دڵی کەسەکە خێراتر لێبدات و مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ دەکات.

توێژینەوەکانی تر ڕێگەی تریان دەرخستووە کە کەشوهەوا کاریگەری لەسەر تەندروستی دڵ هەیە. بۆ نموونە گۆڕانکاری بەرچاو لە پلەی گەرمیدا لە رۆژدا دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی جەڵتەی دڵیش، ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمی ڕۆژەکە زۆر لەیەکتر دوور بن.

 

بابەتی پێشتر

دووەم کۆچبەری کورد لە دارستانەکانی بولگاریا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی تۆمەتبارێكی سپایکەر دەستگیردەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشی مەلاریا دەرکەوتەوە

بنکەی ئەمریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان و خۆپاراستن بڵاویکردەوە، پێنج حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی مەلاریا لە ویلایەتەکانی فلۆریدا و…
Total
0
Share