مەترسییەکانی بەکارهێنانی پلاستیک لەسەر جگەر و سییەکان بزانە

هەرچەندە هێشتا زۆر شت ماوە دەربارەی کاریگەرییە تەندروستییەکانی بەرکەوتن بە تەنۆلکە بچووکەکانی پلاستیک بیزانین، بەڵام توێژینەوەکان بەردەوامن لەسەر کاریگەرییە لاوەکییە زیانبەخشەکانی ئەو ماددەیە لە جەستەی مرۆڤدا، دوایین دۆزینەوە کە لەلایەن نیو ئەتڵەسەوە لە گۆڤاری Environmental Science & Technology بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای دەکات خانەکانی جگەر و سییەکان دەتوانن تەنۆلکەی پلاستیکی قەبارە نانۆ بخۆن و میتابۆلیزمیان تێکدەدات.

لەناو ئەو دۆزینەوە زۆرانەی کە سەبارەت بە پاشماوەی پلاستیک و کاریگەرییەکەی لە ژینگەدا ئەنجامدەدرێن، توێژینەوەکان دەست بە وردبوونەوە دەکەن لە کاریگەرییەکانی لەسەر جەستەی مرۆڤ، لەکاتێکدا توێژینەوە زانستییەکانی پێشوو دەریانخستووە کە کاریگەرییە ژەهراویەکانی تەنۆلکە پلاستیکیەکان لەسەر خانەکانی مرۆڤ دەتوانێت شێوەی خانەکانی سییەکان بگۆڕێت، لە سەرەتای ئەمساڵدا بۆ یەکەمجار تەنۆلکەی پلاستیکی لە قووڵایی سییەکانی مرۆڤێکی زیندوودا دۆزرایەوە.

تیمێکی توێژینەوە لە چین و هۆنگ کۆنگ لە توێژینەوەیەکی نوێدا گرنگی بە تەنۆلکە پلاستیکیەکان دەدات کە تیرەکەیان تەنها 80 نانۆمەترە، تیمەكە لە تاقیگەكەدا خانەكانی جگەر و سییەكانی مرۆڤیان خستە ژێر ئەم نانۆپلاستیكانەوە و بۆیان دەركەوت كە تەنۆلكەكان لەماوەی دوو رۆژدا دەچنە ناو خانەكانەوە، بەڵام نەبووەتە هۆی لەناوچوونی خانەكان.

تیمی توێژەران ئاشکرایانکردووە، تا زیاتر خانەکان بەر تەنۆلکە بە قەبارەی نانۆی پلاستیکییەکان بکەون، زیاتر جۆرەکانی ئۆکسجینی کارلێککەر و ترشە ئەمینییەکان و پێپتیدەکان و پێکهاتەکانی تریان ئازاد دەکرد، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە زۆرێک لە پرۆسەکانی گۆڕانکاری لەناو خانەکەدا تێکدەچن و گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

کۆمەڵەی کیمیایی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، کە هەرچەندە لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی تەنۆلکە پلاستیکیەکان لەسەر جەستەی مرۆڤ زۆر جیاوازە، بەڵام ئەنجامەکانی نوێترین توێژینەوە بەڵگەی زیاتر دەخەنەڕوو کە نانۆپلاستیک دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاریی گەورە لە خانەکاندا، ئەمەش مەترسیی دروستدەکات بۆ سەر ئەندامەکانی زیندەوەر لەوانە مرۆڤەکان.

تەنۆلکە پلاستیکیەکان، کە تیرەیان کەمترە لە 0.1 میکرۆمەتر یان قەبارەیان نانۆیە، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک نانۆماددەی ئەندازەی لە زۆرێک لە بەرهەمەکاندا بەرهەمدەهێنرێن و بەکاردەهێنرێن، بەتایبەتی، بەرهەمەکانی وەک شامپۆی قژ.

هەروەها چالاکییەکانی مرۆڤ بووەتە هۆی فڕێدانی هەڵەی بڕێکی زۆر پاشماوەی پلاستیک کە بە ملیۆنان تۆن مەزەندە دەکرێت، کە دەتوانێت بەردەوام تەنۆلکەی پلاستیکیی قەبارە نانۆ لە کاتی شیبوونەوە لە ژێر کاریگەریی تیشکی سەروو بنەوشەیی و پرۆسەی هایدرۆلیسیس و ژەنگاوی میکانیکی و پرۆسەی بایۆلۆجیدا ئازاد بکات. دەتوانرێت مایکرۆپلاستیکەکان بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ بە هەڵمژینی لە ژینگە پیسەکاندا.

بابەتی پێشتر

پێشکەشکارێکی CNN چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕەئیسی ڕەتکردەوە بەهۆی ئەوەی داوایکردبوو قژی داپۆشێت

بابەتی دواتر

کازمی: کەسێکی مەترسیدارمان دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share