هونەرمەند سۆلاڤ شەیدا کۆچی دواییکرد

بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هونەرمەندی کورد سۆلاڤ شەیدا لە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەکتەری کورد سۆلاڤ شەیدا دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد”.

سۆلاڤ شه‌یدا‌ له‌دایكبووی شاری سلێمانییه‌ و یه‌كێك بوو له‌ ئه‌كته‌ر و ده‌هێنه‌ره‌کانی کورد و به‌شداری له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ و چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە.

ماوەیەک بوو ئەو ئەکتەرە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی لیمفەگرێیەکان بووبوو، بەو هۆیەوە ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێوە هاوڵاتییانی هەرێم دەگەڕێندرێنەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم کە لە دەرەوە گیریانخواردووە لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێوە دەگەڕێندرێنەوە. د.…
Total
0
Share