نرخی برنج گران دەبێت

بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی هیندستانەوە بۆ هەناردەنەکردنی برنج، ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی برنج وەک خۆراکێکی سەرەکیی لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە. 

رۆژنامەی ئیندیپێندێنت بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی هیندستان تاوتوێی بڕیارێک دەکات بۆ قەدەغەکردنی سەرجەم جۆرەکانی برنجی وڵاتەکەی جگە لە برنجی بەسمەتی، بەمەش بە رێژەی 80%ی کۆی برنجی ئەو وڵاتە هەناردە ناکرێت کە سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ هەموو جیهان. 

بەوپێیەش ئەو هەنگاوەی هیندستان نرخی برنج لە جیهاندا بۆ بەرزترین ئاست بەرزدەکاتەوە. 

پێگەی بلومبێرگ لەزاری سەرچاوە بەرپرسەکانی ئەو وڵاتەوە رایگەیاندووە، ئەو هەنگاوە بۆ رێگریکردنە لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە هیندستاندا. 

هیندستان زیاتر لە سەدا 40ی هەناردەی برنجی جیهان دابیندەکات.

لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا نرخەکان بازیان دا بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی پێنج ساڵدا.

ساڵی رابردوو هەنگاوی هیندستان بۆ قەدەغەکردنی هەناردەکردنی گەنم، ناڕەزایەتیی جیهانی لێکەوتەوە.

بابەتی پێشتر

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

دهۆك.. چوار ئەندامی خێزانێك لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share