کارمەندێکی تاقیگە لەکاتی تاقیکردنەوەدا تووشی بەکتریایەکی کوشندە بووە

کۆمەڵگەی پزیشکی لە هۆڵەندا رایگەیاند کە کارمەندێکی بەهۆی هەڵەیەک لە ئاسایشی بایۆلۆجیدا لەناو تاقیگەدا تووشی بەکتریایەکی کوشندە بووە.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیل، رووداوەکە لەکاتی بەرزبوونەوەی پەتای Covid روویداوە، بەڵام ئێستا وردەکارییەکانی دەرکەوتووە، زاناکانیش رایانگەیاندووە، رووداوەکە سەلماندی کە چەندە ئاسانە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەدا رووبدات، واتە ، تەنانەت لەو دامەزراوانەی کە رێوشوێنی سەلامەتیی توندیان هەیە.

ئەو کارمەندەی تاقیگە دەستی کرد بە هەستکردن بە سەرئێشە و تا و دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان دەرکەوت کە بەکتریای سالمونێلا تایفی هەیە، پزیشکەکانیش سەریان سوڕما چونکە کارمەندەکە هیچ تۆمارێکی گەشتکردنی بۆ ئەو وڵاتانە نەبووە کە بەکتریاکەیان تێدا بڵاوە.

بە مەبەستی دۆزینەوەی ئەو نهێنییە، پزیشکانی فریاکەوتن پەیوەندییان بە خاوەنی تاقیگەکەوە کرد و دەرکەوت کە ئەو کرێکارە دوو هەفتە پێش ئەوەی تووشی نەخۆشییەکە ببێت، تاقیکردنەوەی لەسەر نمونەیەکی سالمۆنێلا ئەنجامداوە، کە بە نزیکەیی ئەو کاتەیە کە نیشانەکانی دەرکەوتوون.

بەوەش پزیشکان و شارەزایان گەیشتنە ئەوەی ئەو کارمەندە لەکاتی کارەکەیدا دەستی بەر ماددەی پیسبوو کەوتووە و بە رێکەوت دەستی بەر دەم و لوتی کەوتووە.

بابەتی پێشتر

گەشتی عومرە دەستپێدەكاتەوە و نرخەكەی دیاریدەكرێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share