لە رۆژانی هەینیدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رێگەی هامڵتۆن قەدەغە دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەكاتەوە كە لە رۆژانی هەینیدا بە هەموو شێوەیەك هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە هەموو جۆرێكانییەوە لە رێگای چۆمان تا سپیلك قەدەغەیە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە كاتژمێر4ی ئێوارە تاكو كاتژمێر 12ی شەو دیاریكراوە، ئامانجیش لەو بڕیارە دروستنەبوونی جەنجاڵییە لە ناوچە گەشتیاریەكان، بە تایبەتی لە ناوچەی گەلی عەلی بەگ و سپیلك.

هاتوچۆی سۆران داوا لە شوفێرانی بارهەڵگر دەكات پابەندی رێنمایەكان بن و هاوكاربن بۆ سەلامەتی هەموو لایەك.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: زەوییەك بە بەهای 22 ملیۆن دۆلار لە هەولێر دراوە بە شڤان پەروەر

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك ئاڕاستەی كۆنگرەی لۆزان لە رۆژئاوای كوردستان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگایەک دەبێت بە یەک ئاراستە

رێگایەک دەبێت بە یەک ئاراستە وهاتوچۆی گەرمیان هۆشداری بە شۆفێران دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە…
Total
0
Share