دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەڕی دوو ئامۆزا لە قەزای خەبات یەکێکیان کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای خەبات شەڕ لەنێوان دوو ئامۆزادا دروستبووە و یەکێکیان تەقەی لەوەی دیکەیان کردووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە”.
هەر بەپێی زانیارییەکان، “شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە و تۆمەتباری رووداوەکە هەڵاتووە”.